بڕیاری نوێ لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەدرێت

کوردستان 30/03/2021

Alternate Text

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، کۆدەبێتەوە و بڕیار و رێککاری نوێ لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەدەن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە، رێککاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەگیرێتە بەر.

ئاشکراشیکرد:" پێش کەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ رێککاری دیکە هەن بیگرینە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە و ئەمڕۆ بڕیاریان لێدەدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا