ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١، نرخی یەک بەرمیلی نەوتی خاوی برێنت بۆ ٦٤ دۆلار و ٨٠ سەنت و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بۆ ٦١ دۆلار و ٤٩ سەنت دابەزی.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی لەکارکەوتنی کەشتییە بارهەڵگرەکەی نۆکەندی سوێس، نرخی نەوت کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.