وتەبێژی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە هێرشە موشەکییەکانی شەوی رابردووی سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە بازگەی شێراوە لەلایەن هێزەکانیانەوە ئەنجامدرابێت.
عەلی حسەین، وتەبێژی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی رایگەیاندووە:" ئاگاداری ئەو هێرشە موشەکیانە نین کە شەوی رابردوو لە بازگەی شێراوە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە سنوری ئەوانەو ئەنجامنەدراوە".
ئاشکراشیکرد:" لێکۆڵینەوەکانیان بەمەبەستی دەستنیشانکردنی شوێنی هەڵدانی موشەکەکان دەستیپێکردووە.
شەوی رابردوو لە سنوری بازگەی شێراوە بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوەبێت.