لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی هندیدا گرت، کە بە شێوەی نهێنی هەڵگیراوە.
شۆڕش كه‌مال، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند:"دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی قائیمقامیه‌ت له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر بۆ پشكنینی ماڵی خاوه‌ن گۆشته‌كه و كۆگا نهێنییه‌كه‌ی، ده‌ركه‌وتوه كه زیاتر له نیو تۆن گۆشتی هندی تێدایه و لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه".
باسیلەوەشکرد:"پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پشكنینی بۆ گۆشتی هندی كراوه، ده‌ركه‌وتوه رێژه‌یه‌كی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایه كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ دروستبونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌له‌شی مرۆڤدا، بۆیه له ساڵی (2007)ـه‌وه و به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هاورده‌كردنی گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراوه".
لەئێستادا به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشته ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.