لەسنووری پارێزگای دهۆک، ژنێک تەنها دوای حەوت رۆژ لە هاوسەرگیریکردنی بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
عەبدولواحید محەمەد، خاڵی کچەکە رایگەیاندووە:"کچەکەمان بە ناوی گەشاو خالید تەمەن ٢٦ ساڵ تەنها حەوت رۆژ بەسەر هاوسەرگیریەکەیدا تێپەڕی کاتێک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو".
باسیلەوەشکرد:" بەیانی ئەمڕۆ گەشاو بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا".
دوێنێش لەهەمان پارێزگا ژنێکی دووگیانی تەمەن ٢٣ ساڵ بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.