قوباد تاڵەبانی: بەڵێنماندا تا ئاشكراكردنی تاوانباران و رووبەڕووكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەین

کوردستان 30/03/2021

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" دەستخۆشی لە قایمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەكە دەکەم، کە ئەمڕۆ تۆمەتباری كوشتنی دوو خوشکەکەیان دەستگیركرد".

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ ئازاری ٢٠٢١، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دەستگیکردنی بکوژی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" دەستخۆشی لە قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەكە دەكەم، کە ئەمرۆ تۆمەتباری كوشتنی هێلین و ئاوارەیان دەستگیركرد، لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنماندا تا ئاشكراكردنی تاوانباران و رووبەڕووكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەین".

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند:"  ئەمڕۆ ئاسوودەبووم بە دەركەوتنی راستییەكان و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەی ".

لە رۆژی ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠، تەرمی دوو خوشک لە گوندێکی ناوچەی شوان لە نزیک قەزای چەمچەماڵ دۆزرایەوە، کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیاربوو، هەر زوو باوکیان وەک تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە ناسێندرا، ئەمڕۆش دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە راگەیەندرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا