ڤیکتۆر کۆرۆلیۆڤ، راهێنەری یانەی باسکەی ئافرەتانی "بتڕسبۆرگ" بە شێوەیەکی لەناکاو و لەکاتی سەرپەرشتیکردنی یانەکەی لە یاری دیاریکردنی پلەی سێسەم لەبەرامبەر یانەی مۆسکۆ گیانیلەدەستدا.
ماڵپەڕی "RT" بڵاویکردووەتەوە:" لە خولەکی ٩ی یاری نێوان بتڕسبۆرگ و مۆسکۆ کە ئەنجامی یارییەکە ١٩-٩ لە بەرژەوەندی بتڕسبۆرگ بوو، کۆرۆلیۆڤ راهێنەری یانەکە لەناکاو لە هۆشی خۆی چوو و گیانیلەدەستدا، بەهۆیەوە یارییەکە راگیرا و بڕیاردرا کاتێکی دیکە تەواوبکرێت".
لای خۆشیەوە، یەکێتی تۆپی باسکەی روسیا پرسەنامەی ئاڕاستەی کەسوکار و هاوڕێکانی کۆرۆلیۆڤ کرد.