عێراق و ئەمریکا دەست بە گفتوگۆی ستراتیژی دەکەنەوە

عێراق 30/03/2021

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لە رۆژی ٧ی نیسانی داهاتوو دەست بە گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دەکەنەوە.

بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:" رۆژی ٧ی مانگی داهاتوو لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی ساڵی ٢٠٠٨ی نێوان ئەمریکا و عێراق، لە رێگەی ئەنترنێتەوە دەست بە گفتۆگۆکانمان لەبارەی بابەتە سیاسییەکان و دۆسیەکانی ئاسایش، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئابووری، وزە، هاوئاهەنگی لە بوارەکانی زانستی و رۆسنبیری دەکەینەوە".

پێشتریش جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات داڕشتنی پلانی راهێنان بە سوپای عێراق دەگرێتەوە، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا