بڕیارە سبەی پەرلەمانی کورستان کۆببێتەوە و دوو پرۆژە یاساش خراوەتە بەرنامەی کارییەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە:"سبەی پەرلەمان دانیشتنی ژماره (٥)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆ رێکدەخات".
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە:" لە دانیشتنەکەدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ( پڕۆژه‌یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق ، پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی ژماره (2)ى ساڵی 2011 )دەکرێت".
هاوکات بڕیارە ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) و هەروەها به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) بكرێت.