بەرپرسێکی باڵای نەوتی زیقار لە شەقامێکی گشتیدا دەستگیرکرا، کە هەوڵیدابوو پارەیەکی خەیاڵی وەک بەرتیل وەربگرێت.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە:"به سهرپهرشتی راستهوخۆی عهبدولغهنی ئهسهدی پارێزگاری زیقار به وهكالەت، توانیویانە بەرپرسێکی باڵای نەوتی زیقار دەستگیربکەن کە لەگەڵ شۆفێرەکەی سەرقاڵی وەرگرتنی بەرتیل بوون".
باسیلەوەشکردووە:" لەکاتی دەستگیرکردنیاندا بڕی ١٠٠هەزار دۆلار و ژمارەیەک مۆر و مامەڵەی فەرمیان پێگیراوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراون".