پۆلیسی راپەرێن رایگەیاند، لە قەڵادزێ منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ بەهۆی ئاوی گەرمەوە سوتا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە:" بەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ بە ناوی (ئ. ه. م) کە لە رەگەزی مێیە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی شارۆچکەی قەڵادزێیە، بەهۆی ئاوی گەرمەوە سوتاوە و پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی بەرەو سلێمانی بەڕێکرا".
لە راگەیاندراوەکەی پۆلیس ئاماژە بەوەشکراوە:" بە وتەی کەسوکاری لە ماڵەوەیاندا کتری لەسەر هیتەر بووە و منداڵەکەیان لەکاتی یاریکردن کترییەکەی بەسەردا ڕژاوە کە ئاوی گەرمی تێدابووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" بە گوێرەی راپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانە، رێژەی سوتاویەکە لە ٣٥٪ دەبێت و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە ".