کەمێک بەر لە ئێستا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆتاییهات و کۆمەڵێک بریاری نوێ درا.
ئەمڕۆ سێشەممە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کۆمەڵێک بڕیاری راگەیاند کە ئەمانە بەشێکن لێی:
-داخستنی سەرجەم پەیمانگە و زانکۆ تایبەتی و حکومییەکان تا ١٠ی نیسان
- هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفرانس و فێستیڤاڵ رادەگیرێن و قەدەغەدەکرێن.
-نەهێشتنی هیچ جۆرە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی و پرسەیەک.
-هۆڵی سینەماکان لەهەرێم بە داخراوی دەمێننەوە.
-لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە،هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێم و باشور و ناوەڕاستی عێراق رادەگیرێت.
-کافتریا و هۆڵەکانی وەرزش لە ٩-٦ی بەیانی دادەخرێن.
-بازاڕ و شوێنە گشتییەکان لە ٩-٦ی بەیانی بە داخراوی دەمێننەوە
-سزای هەرکەس و لایەنێک دەدرێت کە دەبنە هۆی کۆبوونەوەی هاوڵاتیان و نەبەستنی ماسک.
-بەردەوامی پشکنینی ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، لەدەرەوەی وڵات.
-راگرتنی دەوامی رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە، لەفەرمانگەکانی حوکمەتی هەرێم.