بەتۆمەتی کوشتنی ژنێک پێش سێ رۆژ، هەریەکە لە باوک و
براو و مێردی ژنەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
عوسمان عەبدولکەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
گەرمیان بە BMC راگەیاند:" لە دوای کوشتنی ژنێک لە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگەدا هەریەکە
لە مێرد و برا و باوکی ژنەکە بەتۆمەتی کوشتنی دەستگیرکراون".
ئەوەش راگەیەندراوە:" ژنەکە لەلایەن برایەکی
دیکەیەوە کوژراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەداوە دانی بەوەداناوە هەریەکە لە باوکی
ژنەکە و برایەکی و مێردی خوشکەکەی بەشداربوون لە تاوانەکەدا، کەسێکی دیکەش بە
تاوانی داڵدەدانی بکوژەکە لە ناحیەی کۆکس لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی گەرمیانەوە
دەستگیرکراوە و بەمەش ژمارەی دەستگیرکراوانی پەیوەست بەو کەیسە گەیشتووەتە پێنج
کەس".