وەزیری کارەبای هەرێم لێکۆڵینەوە بۆ تاوانی ئەو کچەی
دوێنێ لەناو وەزارەتیەکە کوژرا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئازار، وەزارەتی کارەبای هەرێم لە
هەژماری خۆی ئاماژە بەوەکردووە:" وەزارەتەکەیان دوو پارێزەری راسپاردووە بۆ
بەدواداچوی تەواوی رووداوی کوشتنی کچە کارمەندێکی لەناو وەزارەتەکە".
باسلەوەشکراوە:" وەزارەتی کارەبا پاڵپشتی تەواوی
هەموو مافەکانی خانەوادەی کچە کوژراوەکە دەکات و بەتووندی ئیدانەی ئەو کارە دەکات".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ کچە فەرمانبەرێکی وەزارەتی
کارەبا بەناوی شادیە عەبدوڵڵا لەکاتی دەوامدا و لەناو وەزارەتەکە لەلایەن
کارمەندێکی دیکەی هەمان وەزارەتەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراو کوژرا.