لەدوای داخرانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاماری نوێی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

کوردستان 30/03/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەدوای بڕیارەکانی لیژنەی بالای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و داخستنی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئازار، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨٦٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و حەوت کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".

هاوکات باسلەوەشکراوە:" هەر لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٩٩ کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوو و چاکبوونەتەوە، حەوت هەزار و ١٤٤ پشکنینی نوێش ئەنجامدراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا