ئاشتی عەبدوڵڵا: کوشتنی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ برینێکبوو هەرگیز لەبیرناکرێت
لێپرسراوی بەشی جێندەر لە
نوسینگەی قوباد تاڵەبانی وێنەیەکی لەسەر گۆڕی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ بڵاوکردووەتە
و باسلەوەدەکات، ئەو رووداوە برینێکە کە لەبیرناکرێت.
ئاشتی عەبدوڵڵا، لێپرسراوی
بەشی جێندەر لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت وێنەیەکی لەسەر گۆڕی
دوو خوشکە کوژراوەکەی چەمچەماڵ بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:" تا ئەوکاتەی
بکوژی ئەو دوو کچە سزای یاسایی وەردەگرێت برینەکەیان ئەوەندە بەئازارە
لەبیرناکرێت".
هاوکات، بکوژی دوو کچە
کوژراوەکەی چەمچەماڵ باوکی خۆیانبوو، لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا
تاوانەکەی ئەنجامدا و هەڵهات، بەڵام لەدوای ئەوەی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت
بەردەوام لەسەر هێڵ بوو بۆ دەستگیرکردنی تاوانبار ئەمڕۆ بە فشاری هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکە
خۆی رادەستکرد.
هەربەپێی زانیارییەکان،
تاوانبارەکە ناوی ( ف، ح، ش) بووە و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی
بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ
دەکرێت.