وەزارەتی پەروەردە پابەندی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا نەبووە

کوردستان 30/03/2021

Alternate Text

سەرەڕای بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ راگرتنی پڕۆسەی خوێندن تا ١٠ی نیسان، بەڵام وەزارەتی پەروەردە تا ئێستا پابەندی بڕیارەکە نەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئازار، چەند خوێندکارێک لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بە BMCیان راگەیاند:" داوامان لێکراوە سبەینێ بگەڕێینەوە بۆ پەیمانگا و دەوامی ئاسایی بکەین".

هاوکات سەبارەت بەو پرسە BMC پەیوەندی کرد بە بریکاری وەزیری پەروەردەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەیەوە نەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا