پسۆڕێکی خۆراکی هیندی کۆمەڵێک ئامۆژگاری سەبارەت بە رێگریکردن لە هەڵاوسانی ژێڕ چاو پێشکەش دەکات و دەڵێت ،پێویستە بەیانیان دوای هەستان لەخەو دەموچاو بە ئاوی سارد بشۆردرێتەوە.
بوجا ماهیا، پسۆڕی پزیشکی تایبەت بە خۆراک، سەبارەت بە چۆنییەتی رێگریکردن لە هەڵاوسانی ژێڕ چاوەکان رایگەیاند:" باشتر وایە بە بەیانیان لە پاش هەستان لە خەو دەمووچاو بە ئاوی سارد بشۆردرێتەوە و بڕێکی زۆر لە سەوزە و مێوە بخورێت، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە دوو بۆ سێ لیتر ئاو بخورێتەوە".
ئاشکرایشکرد:" پێویستە خواردنەوەی چا و قاوە و خواردنەوە وزەبەخشەکان کەمبکرێنەوە، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی دەرکەوتنی هەڵاوسان".
روونیشیکردەوە:" زۆری هەڵاوسانی ژێر چاوەکان و هەستکردن بە ئازار رەنگە نیشانەیەک بێت بۆ نەخۆشی گورچیلە، لەو حاڵەتەش پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت ".