لە بازگەیەکی کاتی
لە قەزای کەلار پۆلیسێک تەقە لە دوو سەرنشینی ماتۆڕ دەکات و برینداردەبن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی
ئازار، عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە:" ئەمڕۆ لە
بازگەیەکی کەلار شۆفێری ماتۆڕ سکیلێک لە بازگەکە نەوەستاوە و پۆلیسی بازگەکەش
تەقەی لیكردوون و شۆفێرەکە و سەرنشینەکەی برینداربوون".
ئامەژەی
بەوەشکرد:" لە ئێستادا پۆلیسەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی
لەگەڵدەکرێت".
هاوکات سەرچاوەیەکی
تایبەت لە پۆلیسی گەرمیان بە bmc راگەیاند:" رووداوەکە
ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و ئەو بازگەیەی کە داندراوە بازگەی کاتی بووە و لە ناو
قەزاکەدا داندراوە".