وا بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، کە تێیدا خوێندنەوە بۆ چوار پڕۆژەیاسا و پێشنیازەیاسا بکرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کارنامەی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی ئازار لە کاتژمێر ١١:٠٠ دا پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، کە تێیدا خوێندنەوەی یەکە، بۆ پڕۆژەیاسای وەزارەتی کارەبا دەکرێت.
یەکێکی دیکە لە پرسەکانی ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بدرێتم کە ئەویش بەپێی ماددەکانی( ٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
راگەیەندراوی کارنامەی پەرلەمان ئەوەش ئاشکرادەکات کە لەمڕۆدا خوێندنەوەی دووە، بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان بەردەوام دەبێت.
لە دوایین تاوتوێشدا، خوێندەنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت.