ئەوقاف هۆشداری دەداتە مزگەوتەکان

کوردستان 31/03/2021

Alternate Text

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر هۆشداری دەداتە مزگەوتەکان ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبن دادەخرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی ئازار، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند:" بەهۆی بەرزبوونەوەی رۆژ بە رؤژی رێژەی توشبووان بە کۆرۆنا، داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەکەین بە بە جدی هاووڵاتییان و نوێژخوێنان لە پابەندبوون بە رێنوێنییە تەندروستییەکان ئاگاداربکەنەوە، بەتایبەتی بە بەستنی ماسک، دووریی نێوانیان و هێنانی بەرماڵی خۆیان".

ئەوەش هاتووە:" بە جێبەجێکردنی رێنماییه‌كان دەبێتە ھۆی: "بەردەوامی بەڕێوەچوونی نوێژە فەرزەکان و وتاری هەینی لە مزگەوتەکان و هەمیشە کرانەوەی دەرگای مزگەوتەکانمان بەڕووی نوێژخوێنان".

هەر بۆیە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوقافی هەولێر هۆشداری دەداتە مزگەوتەکان ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبن ئەوا دەرگاکانیان دادەخەن.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە و ژمارەیەک بڕیاری نوێیان دەرکرد کە بە گشتی چڕکردنەوەی رێککارەکان و رێگریکردن لە کۆبوونەوەی جەماوەری بوو.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا