بازرگان و بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەر دادگاییکران

کوردستان 31/03/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ئاشکرایکرد، دوو کەس کە لە ماوەی رابردوودا بە تۆمەتی مامەڵەکردن و بەکار‌هێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوون، لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوک – گەرمیانەوە دادگاییکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند:" پاش ئەوەی دوو تۆمەتبار بە بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دۆسیەکانیان خرایە بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوە، یەکێکیان بە یەک ساڵ زیندانیکردن و پێنج ملیۆن دینار سزادرا، ئەوەی دیکەشیان بە هەشت مانگ زیندانیکردن سزادرا".

ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەو تۆمەتبارەی بە یەک ساڵ زیندانیکردن و پێنج ملیۆن دینار سزادرا ناوی (ع. خ. ج)یە و لەدایکبووی ١٩٧٦ و لە نەتەوەی عەرەبە، ئەوەی دیکەشیان ناوی (م. ا. ف) و لەدایکبووی ٢٠٠٥ و دانیشتووی ناحیەی رزگارییە و لە نەتەوەی کوردە".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" هەردوو تۆمەتبارەکە بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاکانیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران " .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا