لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان کرانەوەو ڕێکارو میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان دیاریکران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قائمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان کرانەوەو ڕێکارو میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان دیاریکران.
لە کۆبوونەوەکەدا داواکرا هاوڵاتیان پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و هاوکارو یارمەتیدەری فەرمانگاکانی دەوڵەت بن بۆ جێبەجێکردنیان، هەموولایەک ئاگادارکرایەوە، کە هەرکەس و دامەزراوەو شوێنێک پابەندنەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەریدا بگیرێتەبەر.