پەرلەمانتارێکی یەکێتی سوکایەتی بە ژنان دەکات و فراکسیۆنەکەی هاتنەدەنگ

کوردستان 31/03/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە میانی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان، یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی یەکێتی سوکایەتی بە ژنان کرد و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە "حکومەتی مێیینە" ناوبرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان، هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی وتی: "حکومەتی هەرێم مێیینە" ئەمەش وەک سوکایەتییەک بۆ ژنان، کاردانەوەی لەلایەن ژنان و بەشێک لەکەسایەتی سیاسی و چالاکوانەوە بەدوای خۆیدا هێنا.

دوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، لوقمان حەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" یەکێک لە شانازییەکانی یەکێتی ئەوەیە کە ئێمە داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی ژنانین، پشتیوانی ژنانیش دەبین".

لەلایەکی دیکەوە، سەلما فاتیح، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند:" یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکەم حزب بووە کە ژنان لە ریزەکانی پێشەوە و سەرکردایەتی حزبەکانیدا بوو".

جەختیشیکردەوە:" ئێمە وەک یەکێتی لەسەر رێبازی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان بەردەوام دەبین، وتیشی ئێمە وەک ژنان شانازی بە مێیینە بوونی خۆمان دەکەین".

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا