پارێزگاری سلێمانی لەسەر سوکایەتیکردن بە ژنان هاتەدەنگ

کوردستان 31/03/2021

Alternate Text

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، شانازی بە ژنان دەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ئازار، دوای روداوەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەویش کاتێک هاوڕی مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی سوکایەتی بە ژنان کرد کە وتی:" حکومەتی هەرێم مێیینەیە" کە دەستەواژەکەی وەک ئاماژە بۆ لاوازی و سوکایەتی کردن بە ژنان بەکارهێنا.

لەو بارەیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە BMC راگەیاند:" شانازی بە ژنانەوە دەکەین، لە ریزی پێشوەدا ئەو شێرە ژن و ژیرە ژنانەی شار و وڵاتی خۆمان، کە بە درێژایی مێژووی قوڵ و دوور و رەسەنی ئێمە تا ئێستا رۆڵێکی گەورە و گران و بەهاداریان هەبووە.".

وتیشی:" رێزیان لەسەر سەرمانە و شایستەی هەموو پلەو پایە و پێگەیەکن، هیوادارم بە پێزانینەوە، بە چاوی تەواوکاری یەکتر و هاوکاری و لێیان بڕوانین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا