رێواز فایەق: پەرلەمانتار هەیە یەک لاپەڕەشی وەک پرۆژە پێشکەشی پەرلەمان نەکردووە

کوردستان 31/03/2021

Alternate Text

رێواز فایەق رایگەیاند، پەرلەمانتار هەیە لە ماوەی یەک ساڵ و نیوێکدا یەک لاپەڕەشی وەک پرۆژە و بیرۆکە پێشکەشی پەرلەمان نەکردووە، بەڵام دوو خولەکی سەرەتا قسە دەکات و دەچێتە دەرەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەڵوێستەکانی کازم فارۆق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند:" ئەوەی پەیوەندی بە مووچەوە هەیە بووەتە موزایەدە و دابینکردنی ئەرکی پەرلەمان نییە، پەرلەمانتارهەیە لە ماوەی یەک ساڵ و نیوێکدا یەک لاپەڕەشی وەک پرۆژە و یاداشت پێشکەشی پەرلەمان نەکردووە، بەڵام دوو خولەکی سەرەتا قسە دەکات و دەچێتە دەرەوە ".

سەبارەت بە فڕێدانی "پێڵاو" بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەلایەن کازم فاروقەوە، رێواز فایەق رایگەیاند:" من لە مافی خۆم خۆش بووم، بەڵام پەرلەمان لە مافەکانی خۆش نەبووە و بە گوێرەی بڕیارێکی پەرلەمانی تاوەکو داوای لیبوردن نەکات، ناتوانێت بەشداری لە دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات ".

هاوکات، لەبارەی قسەکانی هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە:" ئەو پەرلەمانتارە هەڵەی بەرامبەر بە ژنان کردووە و ئەو قسانەش پەیوەندی بە خودی خۆیەوە هەیە و روانگەی سەرکردایەتی و فراکسیۆنی یەکێتی نییە و مام جەلال بەوشێوەیە ئیمەی پەروەردە نەکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا