جوتیار عادل: ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان روویدا ئامانج لێی نانەوەی پشێوییە

کوردستان 31/03/2021

Alternate Text

جوتیار عادل رایگەیاند، حکومەت هەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و دەڵێت " ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بینیمان ئامانج لێی دروستکردنی رق و نانەوەی پشێوییە ".

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم راگەیاندراوێکی لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە:" کەسانێک هەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچی دەستەواژەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانی و سیاسی بەکاردەهێنن و رەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن".

ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەوەی ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنی رق و نانەوەی پشێوییە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستوورییەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە".

لە راگەیاندراوەکەی حکومەتدا ئەوەش هاتووە:" پێویستە پەرلەمانتاران لە چوارچێوەی یاسا و رێساکاندا، هەڵسوکەوت بکەن و بەرگری لە مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا