دەرگای مزگەوتەکان دادەخرێن

کوردستان 31/03/2021

Alternate Text

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا لە رۆژی پێنجشەممەوە ١ی نیسانی ٢٠٢١ تاوەکو  ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ دەرگای سەرجەم پەرستگا و شوێنە ئاینییەکان دابخرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بڵاوێکردووەتەوە:" لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان پاراستنیان لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە رۆژی پێنجشەممە ١ی نیسانەوە تاوەکو رۆژی شەممە ١٠ی نیسان سەرجەم شوێنە ئاینیەکانی وەک مزگەوت، تەکیە، کلێسا، پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر دادەخرێن و رێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" داوا لە مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئاینەکانی دیکە دەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیان بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن ".

بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٨٠ کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، ٤٢٨ کەس چاکبوونەتەوە و ١٠ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیانلەدەستداوە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا