زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی راگەیاندراوێکی لەبارەی شیوازی دەوامی خوێندن بڵاوکردەوە

کوردستان 31/03/2021

Alternate Text

زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژی ١ی نیسانەوە وانەخوێندن لەسەرجەم کۆلێژ و په‌یمانگاکان دەبێتە ( خوێندنی ئاوێتە) بە شێوازی ئۆنلاین  و بەشە ناوخۆییەکانیش تەنها بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە دەبن کە تاقیکردنەوە و وانەی پراکتیکییان هەیە.

دەقی راگەیاندراوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی..

پاڵپشت بەبڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆناو ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەبارەت بەشێوازی دەوامکردن لەزانکۆكاندا، وە بریارەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ژمارە (٦)لە ٣٠/٣/٢٠٢١ ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، ئەم بڕیارانەی خوارەوەیدا:

١- وانەخوێندن لەسەرجەم کۆلێژ و په‌یمانگاکان دەبێتە ( خوێندنی ئاوێتە) بە شێوازی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی لەرۆژی (1 – 4 – 2021) ەوە ، دەسەڵات دەدرێت بە ئەنجومەنی کۆلێج وپەیمانگاکان بۆ میکانزمی جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە .

٢- ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به‌ ئه‌نجومه‌نی کۆلێج وپه‌یمانگاکان سه‌باره‌ت به‌ خوێندنی وانە پراکتیکییەکان لەناو کەمپەس به‌ پێی پێویست وپلانی به‌شی زانستی بەڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان .

٣- سەرجەم پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لەناو کەمپەس بەردەوام دەبن، بەپێی ئەو خشتەیەی لەکۆلێج و وپه‌‌یمانگاکان دانراوە، بەڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان.

٤- بەشەناوخۆییەکان تەنیا بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە دەبن که‌ تاقی کردنه‌وه‌ یان هه‌یه‌ یان وانه‌پراکتیکی یان هه‌یه‌ به‌ پێی پێویست له‌گه‌ڵ جێبەجێ کردنی سه‌رجه‌م رێنمایی خۆپارێزی .

٥- پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا به‌رده‌وام ده‌بێت بە پێی پلانی خوێندن له‌گه‌ڵ جێبەجێ کردنی سه‌رجه‌م رێنمایی خۆپارێزی.

٦- ئەم بڕیارانە لە ڕۆژی (١-٤-٢٠٢١) تا ڕۆژی (١٠-٤-٢٠٢١) و دەرکردنی ڕێنمایی و بڕیاری نوێی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێن.

(هیوای سەلامەتی و تەندروستیی باش بۆ هەمو لایەک)

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا