منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە نیۆرکی ئەمریکا
بە تۆمەتی دەستدرێژیکردن دەستگیرکراوە و براوەتە بەردەم دادوەر.
پێگەی " RT "ی روسی رایگەیاندووە:" پۆلیسی ئەمریکا منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵی بە
تۆمەتی دەستدرێژیکردن لە ٢٣ی مارسدا دەستگیرکردووە و رووبەڕووی دادگای کردووەتەوە،
بەڵام لە دادگا منداڵەکە بێتاوانی سەلمێندراوە و ئازادکراوە".
ئەوەشی راگەیاندووە:" پارێزەری منداڵەکە
ئەو رووداوەی بە رووداوێکی گاڵتە ئامێز و بێ مانا وەسفکردووە و بەهۆی ئەوەی
رووداوێکی لەو شێوەیە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان ناتوانێت ئەنجامیبدات".