پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق لە پەرلەمان تێپەڕی و دەنگ لەسەر سەرجەم ماددەکانی درا.
هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا و دەنگ لەسەر سەرجەم ماددەکانی درا".
هاوکات، بەپێی پڕۆژە یاساکە و رێککەوتنی نێوان شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەبێت بەغداد سەرجەم شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.