بی ئێم سی دیارترین ماددەکانی پڕۆژە یاسای بودجە ئاشکرا دەکات

عێراق 31/03/2021

Alternate Text

BMC دیارترین ئەو بڕگە و ماددانە ئاشکرا دەکات کە لەکۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عیراقدا و لە ناو پڕۆژە یاسای بودجە دەنگی لەسەردرا.

دیارترین ئەو ماددە و بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق کە دەنگی لەسەردرا...

*دەنگدان بۆ مافی شەهیدان
*قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتووانی تیرۆر
*خەرجکردنی پاداشتەکانی سەربازانی سوپای پێشوو
*راگرتنی ماددەی ٢٠ کە پەیوەستە بە سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمەنبەراندا
*وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسن بکرێن بە فەرمانبەری مەدەنی
*وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گرێبەست لەگەڵ هەزار توێژەری کۆمەڵایەتی دەبەستێت
*دابینکردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی خاوەن گرێبەست و وانەبێژانی وەزارەتتی پەروەردە
*دانەزراندنی خاوەن بڕوانامە پزیشکی و زانستییەکان و یەکەمەکانی زانکۆ لەگەڵ خاوەن بڕوانامە بەرزەکان
*دابینکردنی ٤٠٠ ملیار دیناربۆ پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە
*دابینکردنی ٣٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەن لە بەسرە
*دابینکردنی پارە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی خێرا
*دابینکردنی بودجە بۆ دروستکردنی هەزار قوتابخانەی نوێ لە سەرجەم پارێزگاکان
*دەنگدان لەسەر ماددەی ١١ کە پەیوەستە بە هەرێمی کوردستانەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا