ئەندامێکی پەرلەمان رایگەیاند، هەوڵە
بەردەوامەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ پەسەندکردنی
بودجە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
حەسەن ئاڵێ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
رایگەیاند:" هەوڵە بەردەوامەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەرکەوتنی بەدەستهێنا و تەواوی پڕۆژەیاساکە تێپەڕی
و پشکی هەرێمیش جێگیربوو".