جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا لە دوای پەسەندکردنی بودجەی عێراق رایگەیاند: هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنە دەبێت کە لەگەڵ بەغداد کردوویەتی.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" هەرێمی کوردستان پابەندی هەموو ئەو خاڵانە دەبێت کە لە رێککەوتنەکەدا هاتووە و جێگیرکردنی پشکی هەرێمیش دەرئەنجامی هەوڵ و گفتوگۆیەکی زۆربوو".
ئەوەشی راگەیاند:" پەسەندکردنی بودجە و جێگیرکردنی پشکی کورد دەبێتە دەستپێکی پڕۆسەیەکی نوێ و هیوای خواست سەرەڕای هەموو ناکۆکییەکان بتواندرێت یەکڕیزی سیاسی دروستبکرێت".