Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوای دابەزینی نرخی نەوتی خاو، ئەمڕۆ بەرزبووەوە

ئابوری

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد، ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ نرخەکان دابەزین.

ئاژانسی بلومبێرگی ئابوری لە بارەی نرخی نەوتی خاو بۆ ئەمڕۆ رایگەیاند، نەوتی خاوی برێنت بەڕێژی ٣٤ سەنت بەرزبووەوە، کە لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل ٦٣ دۆلار و ٧ سەنتە، هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس ٣٨ سەنت بەرزبووەوە، کە نرخەکەی بۆ ٥٩ دۆلار و ٥٤ سەنتە لە ئێستادا.

جێی باسە دوێنێ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی ٢.٢٪ دابەزی، لە هەمانکتدا نەوتی خاوی تەکساس بەرێژەی ٢.٣٪ لە بەهاکەی دابەزی

وا بڕیاریشە لەمڕۆدا وەزیرانی وڵاتانی ئۆپیک کۆببنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر زیاکردنی بەرهەمهێنان و هەناردە یاخود پێچەوانەکەی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP