یوسف سەعید، ناوبژیوانێکی کوردی نێودەوڵەتییە و خەڵکی شاری کەرکوکە، دوو
رۆژ بەر لە ئێستا نابژیوانی چوارەمی یارییەکی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بوو کە لە
نێوان هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و فڵەستین لە سەر خاکی سعودیە بەڕێوەچوو.
یوسف سەعید، کە لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٧ و دانیشتووی شاری کەرکوکە، ناوبژیوانی
چەندین یاری نێوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە، بە BMC راگەیاند:" وەک کوردێك شانازی بەوەدەکەم کە ماوەی چوار ساڵە لەلایەن یەکێتی
تۆپی پێی جیهان وەک ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دیاریکراوم و لە ساڵی ٢٠١٩ بوومەتە
ناوبژیوانی نایابی ئاسیا، دوو رۆژ بەر لە ئێستاش ناوبژیوانی چوارەمی یارییەکی
پاڵاوتنەکانی جیهان بووم، کە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و فڵەستین بەڕێوەجوو".
ئەو ناوبژوانە کوردە راشیگەیاند:" وەک ناوبژیوانی چوارەمی یارییەکی
دیکە لە جامی یەکێتی ئاسیا دیاریکراوم، کە بڕیارە رۆژی ١٤ی ئەم مانگە لە نێوان
یانەیەکی بەنگەلادیشی و یانەیەکی مالیزی لە وڵاتی بەنگەلادیش بەڕێوەبچێت ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ژیانی وەرزشیمدا چەندین ئاستەنگ رووبەڕووم بوونەتەوە، بەڵام بەردەوام پشتم بەخۆم بەستووەوە و هەوڵی سەرکەوتنمداوە ".