سەرباری ئەوەی لە کاتی سەرکەوتنیدا بۆ ناو فڕۆکەکەی بە هێمنی و ئاگادارییەوە سەردەکەوت، بەڵام بایدن هەمان رووداوی رابردووی توشبوویەوە.
لە میانی گەشتکردنی بۆ ویلایەتی پێنسلڤاینیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتی سەرکەوتن بەسەر پلیکانەی فڕۆکەکەدا توشی هەمان دۆخی جاری رابردووی دەبێتەوە، کە ئەویش دووجار و یەک لە دوای کە لە کاتی سەرکەوتنی بەسەر پلیکانەدا کەوت و بە زەحمەت هەڵستایەوە.
بەڵام لەم جارەیاندا نەکەوت، ئەویش چونکە بەپەلە کۆنتڕۆڵی خۆیکرد و هاوسەنگی راگرت.
جێی باسە لەو کاتەوەی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بایدن پۆستی سەرۆکی ئەمریکای وەرگرتوە، یەکێک لە باسە گەرمەکانی وڵاتەکە و جیهان تەمەنی بایدنە، کە تەمەنی ٧٩ ساڵە و زۆرێک پێیان وایە کە بەهۆی نەخۆشی و تەمەنە زۆرەکەی نەتوانێت خولی سەرۆکایەتییەکی تەواو بکات و ناچار دەبێت کاماڵا هاریسی جێگری پۆستەکەی وەربگرێت.