هەوکردنی جومکەکان یەکێکە لەو حاڵەتانەی توشی بەشێک لە مرۆڤەکان لە تەمەنە
جیاجیاکان دەبێتەوە و ئازاری ماسولکەکانی لێکدەکەوێتەوە.
ماڵپەڕی "RT"
رووسی بڵاویکردووەتەوە:" خواردنی زەردەچەوە سودێکی زۆری تەندروستی هەیە و
رێگر دەبێت لە توشبوون بە چەندین نەخۆشی و بە تایبەت هەوکردن، لەگەڵ ئەوەشدا
هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردنی جومکەکان".
هاوکات، زانایان ئاشکرایانکردووە:" باشتر وایە رۆژانە بە دوو جار ٥٠٠
میلیگرام زەردەچەوە بخورێت، یاخود هاوشێوەی خواردنەوەی چا کەوچکێک زەردەچەوە لەگەڵ
نیو کەوچک بیبەری رەش لە نێو گوپێکی ئاوی کوڵاو تێکەڵ بکرێت و بۆ ماوەی ١٥ خولەک
دابنرێت، پاشان دەتوانرێت لیمۆ، یاخود هەنگوین، یانیش شیری تێبکرێت و بخورێتەوە
".