پلانی دروستکردنی رێڕەوێکی ئاوی لە نێوان میسڕ و ئیسڕائیل ئاشکرا دەکرێت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 01/04/2021

Alternate Text

داخستنی نۆکەندی سوێس لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی گیرخواردنی گەشتی "ئێڤەر گەیڤن"، هەوڵێکی نێودەوڵەتی لە پێناو دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ گرنگترین رێڕەوی ئاوی لە جیهان هێنایە ئاراوە.

رۆژنامەی "گاردیان"ی بەڕیتانی ئاشکرایکردووە:" پاش ئەوەی بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان بیرۆکەی دروستکردنی رێڕەوێکی ئاوییان لە سنوری نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا رەتکردەوە، لە ئێستادا خوێندنەوە بۆ پلانی دروستکردنی نۆکەندێکی نوێ لە درێژایی سنوری نێوان هەردوو وڵاتی میسڕ و ئیسڕائیل دەکەن ".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:" جێگرەوەی دووەم بۆ نۆکەندی سوێس دروستکردنەوەی رێڕەوێکی دیکەی ئاوییە کە رووباری نیل بە دەریای سور دەبەستێتەوە".

ئێڤەر شۆفێل، خاوەنی بیرۆکەی دروستکردنی نۆکەندییە نوێیەکەی نێوان میسڕ و ئیسڕائیل رایگەیاندووە:" بەراورد بە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ١٩، تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشچووە ".

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا بڵاویکردبووەوە:" ئاگاداری پلانی دروستکردنی رێڕەڕەوە ئاوییەکەین کە لەلایەن لیژنەی رێگە بازرگانییەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا