لەدوای ئەوەی ١٠ ساڵە پۆلیسی فەڕەنسا بەدوای
سەرکردەی مافیاکانی وڵاتەکەیە دەگەڕێت ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی دوبەیەوە دەستگیرکرا.
سەرکردایەتی باڵای پۆلیسی دوبەی
رایگەیاندووە:" ئەمڕۆ هێزەکانیان توانیویانە موفید بوشیبی کە سەرکردەی مافیاکانی
بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بووە دەستگیربکەن".
ئەوەشی راگەیاندووە:" داواکراوەکە
تەمەنی ٣٩ ساڵە و بەیەکێک لە مەترسیدارترین مفیاکانی پەیوەست بە بازرگاننی ماددەی
هۆشبەر داندراوە کە ماوەی١٠ ساڵە فەڕەنسا بەدوایدا دەگەڕێت".