Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فراکسیۆنی یەکێتی: یادی کۆڕەوی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ دەستکەوتێکی گرنگی هەرێم

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە یادی کۆڕەوە مەزنەکەی گەلی کورددا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات یادی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ دەستکەوتێکی گەورە.

دەقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆکێتی لە پەرلەمانی عێراق....

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان...
هاونیشتمانیانی خۆشەویست...
ئەمڕۆ ٣٠ ساڵ تێپەر دەبێ بەسەر یادی کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان ، ئەو کۆڕەوەی کە سەرەرای ئاوارەیی و ژان و برسیەتی بەڵام دەرهاویشتەی یەک ئیرادەیی و یەک هەڵوێستی میللەتەکەمان بوو دژ بە ستەم و نادادی و سەرکوتکاری.
بەخۆشحاڵیەوە یادی کۆڕەوی ئەمساڵ هاوکاتی دەستکەوتێکی گرنگی یەکڕیزی و هەوڵی نوێنەرانی خەڵکی کوردستانە لەبەغداد بەمەبەستی دژایەتی ناعەدالەتی و هەروەها دابینکردنی مافی خەڵکە بەیاسا کەئەویش تێپەراندنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ە بەپشکی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەمیش لەو روانگەوە کە جێگیرکردنی پشکی کورد لەبودجەدا و بەجێبەجێکردنی دەبێتە هۆی باشبوونی دۆخی ئابووری و کرانەوەی بازار و سود گەیاندن بە سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی موچەخۆران و خەڵکی هەژار و کەمدەستی میللەتەکەمان
بەرێزان...
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان...
ئەم دەستکەوتە کە بەشێوەیەکی سەرەکی بەرهەمی هەوڵی بەردەوامی یەکێتیی بۆ رێککەوتن و سەردانە بەردەوامەکانی هاوسەرۆک هەڤاڵ شێخ لاهور بوو بۆ لای لایەنە شیعە و سونەکان لەبەغداد ، مەڵۆیەکی ترە دەچێتە سەر خەرمانی خزمەتکردنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان بەکۆمەڵانی خەڵک و گەرانەوە بۆ خانوە قورەکان وەک پرەنسیپ و بەها بەرزەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
هەروەها جێی خۆیەتی دەستخۆشی شاندی دانوستکار و تیمی یەکێتیی لەحکومەت بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بکەین، کەلەم ماوەیەی دانوستان شێلگیری رێککەوتن بون و جیاواز لەوەفدەکانی پيشتر زۆرتر سەردانی بەغدادیان کردوە و لەجاران زیاتر ماونەتەوە بەمەبەستی رێککەوتن.
هەروەک یەکهەڵوێستی فراکسیۆنە کوردیەکان دەرەنجامی تێپەراندنی یاساکە بوو لەناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لەکۆتایدا داوا لەهەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی دەکەین کە ناوەرۆکی یاساکە وەک خۆی جێبەجێبکرێت و بەپاساوی سیاسی و ململانێی نابەجێ جارێکی تر قوتی خەڵک نەکرێتە قوربانی هیچ جۆرە بەرژەوەندیەک
هەروەک دەخوازین ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمای گەرانەوەی متمانە و رێککەوتنی زیاتر و گشتگیرتر بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دۆسیە هەڵپەسێرراوە دەستووری و سیاسی و ئەمنی یەکان چارەسەربکات.
رۆحی شەهیدانمان ئاسودە...
سەرفراز و سەرکەوتوبن
فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠٢١/٤/١

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP