بەریتانیا ستایشی قوباد تاڵەبانی دەکات

کوردستان 01/04/2021

Alternate Text

کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا پیرۆزبایی لە هەرێم و بەغداد دەکات و ستایشی قوباد تاڵەبانیش دەکات بەبۆنەی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتەوە.

ئەمشەو پێنجشەممە ١ی نیسان، کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم و بەغداد دەکەین بەبۆنەی رێککەوتنیان، ستایش و دەستخۆشیش لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەین سەرۆکایەتی شاندەکەی کردووە و دانوستانی کردووە".
باسلەوەشکراوە:" دەکرێت ئەو رێککەوتنە ببێتە سەرەتایەک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداد".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا