پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەکاتی هەبوونی
سەرنشین لەگەڵ شۆفێران و نەبەستی ماسک، شۆفێرەکە بە بڕی ٢٠ هەزار دینار بۆ هەر سەرنشینێک
سزادەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاندراوێکی لەبارەی
رێککارەکانی خۆپارێزی لە فایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" بەبڕیاری
وەزارەتی ناوخۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە ( تایبەت، بارهەڵگر و
کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەند بن بە
بەستنی ماسک، بەپێچەوانەوە بڕی ٢٠ هەزار دینار بۆ هەر سەرنشینێک، شۆفێر وەک
پێبژاردن بڕی سزاکە دەدات.
ئاماژە بەوەشکراوە:" بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی وەک لایەنی
جێبەجێکار ئەم بڕیارە جێبەجێدەکات و لە ١ی نیسانی ٢٠٢١ تاوەکو ٣ی
نیسان رێنمایی دەدرێتە شۆفێران بە بەستنی ماسک، لە دوای
ئەو ماوەیە هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.