روونکردنەوەیەک لەبارەی دەنگۆی هێرشکردنەسەر مستەفا کازمی بڵاوکرایەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 02/04/2021

Alternate Text

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشکردنەسەر مستەفا کازمی لە نێو حەڕەمی مەککە لە وڵاتی سعودیە، دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرایانکرد، رووداوەکە رۆژی سێشەممەی رابڕدوو روویداوە ( رۆژێک پێش گەیشتنی کازمی بۆ سعودیە).

پۆلیسی سعودیە راگەیاندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی چەند رۆژی رابردووی نێو حەڕەمی مەککەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" هێزێکی ئەمنی حەڕەمی مەککە پیاوێکیان دەستگیرکرد کە چەکێکی سپی پێبووەوە و دروشمی پاڵپشتیکردنی لەسەر رێکخراوێکی تیرۆرستی دەوتەوە ( رێکخراوی تیرۆرستی داعش)".

ئەم روونکردنەوەیەی دەزگا ئەمنییەکانی سعودیە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا گرتەی ڤیدیۆیی رووداوەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و باس لەوەدەکرا کە ئەو کەسە هێرشی کردووەتەوە سەر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتی سەردانیکردنی مەککە لە وڵاتی سعودیە، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان وڵاتەکە ئاشکرایانکردووە کە رووداوەکە رۆژێک پێش گەیشتنی کازمی بۆ ریازی پایتەختی سعودیە روویداوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا