بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 02/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات سبەی بەفر و بارانبارین دەستپێبکەنەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم پەڵەهەور و نیمچەهەور و هەندێ کاتیش ساماڵ دەبێت، بەڵام ئاسمانی باکورى هەرێم هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، سبەینێش لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران و نمە باران دەبارێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

هاوکات، ئاشکراشیکردووە:" ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە قەزای کەلار تۆمارکراوە کە ١٥ پلەی سیلیزی بووە، نزمترین پلەش لە هەریەکە لە حاجی ئۆمەران و چەمچەماڵ تۆمارکراون کە ٧ پلە بووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا