ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کوردستان 02/04/2021

Alternate Text

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر رایگەیاند، چێشتخانەکان دەتوانن رۆژانە لە ٢٤ کاتژمێردا لە رێگەی خزمەتگوزاری گەیاندنی خێراوە خواردنەکانیان بە هاوڵاتیان بگەیەنن.

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر روونکرنەوەیەکی لەبارەی چۆنییەتی کاردنی چێشتخانەکان لە ماوەکانی داخستنی چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" سەرجەم چێشتخانە و کۆمپانیاکانی تایبەت لە سنوری پارێزگای هەولێر دەتوانن رۆژانە ٢٤ کاتژمێر لە رێگەی خزمەتگوزاری گەیاندنی خێرا ( دیلیڤەری) خواردن بە هاوڵاتیان بگەیەنن ".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و بە مەبەستی رێگریکردن لە تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردا تاوەکو رۆژی ١٠ی نیسان رۆژانە سەرجەم چێشتخانە و کافتریا و شوێنە گشتییەکان لە کاتژمێر ٩ی شەو تاوەکو ٦ی بەیانی دابخرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا