کێشەی زەردبوونی ددان توشی زۆربەی کەسەکان دەبێتەوە
و خاوێن هێشتنەوەشی روڵێکی سەرەکی دەبێت لە دەرکەوتنی شێوازی دەرەوەی
کەسەکان.
بە گوێرەی ماڵپەڕی " تایمز ناو نیوز" زەردبوون و خراپبوونی ددانەکان چەندین
هۆکاری هەیە، لەوانە جگەرەکێشان، خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی بڕێکی زۆر لە شەکر
و کاربۆهەیدراتیان تێدایە، هەر وەها خواردنی بەشێک لە داودەرمانی پزیشکی.
گرنگترین رێگە بۆ رێگریکردن لە زەردبوون و خراپبوونی
ددان بریتین لەمانە:
١- سرکەی سێو
زۆربەی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە سرکەی سێو هاوکار
دەبێت بۆ سپیبوونەوەی ددان، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بە رێژەیەکی کەم
بەکاربهێندرێت و نابێت بەسادەیی بەکاربهێندرێت، لەبەر ئەوەی زیان بە ددانەکان
دەگەیەنێت.
٢- پاککردنەوە بە فڵچەی ددان
پێویستە لایەنی کەم رۆژانە دوو جار ددانەکان بە فڵچە و
زیاتر لە دوو بۆ سێ خولەک بشۆردرێت، نەک تەنها ددان، بەڵکو دەبێت زمانیش بشۆردرێت.
٣- پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست
پزیشکانی ددان
ئامۆژکاری خواردنی ئەو خوراک و مێوە و سەوزانە دەدەن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و رێشاڵییەکان، لەبەر ئەوەی ئەم خواردنانە بە گشتی سودێکی زۆر بە لەش دەبەخشن، لەگەڵ
ئەوەشدا پێویستە لە هەندێک خواردن و خواردنەوەی وەک توو، قاوە و چەوەندەر
دووربکەونەوە، لەبەر ئەوەی رەنگی ددانەکان دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی زەردبوونیان.