قوباد تاڵەبانی هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری د. نەمام غەفووری دەربڕی
بەهۆی کۆچی دوایی د. نەمام غەفووری، قوباد تاڵەبانی
پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کرد.
دەقی پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:
بەڕێزان خێزان و بنەماڵەى کۆچکردوو دکتۆرە نەمام
به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی (دکتۆرە نەمام غەفووری) دڵگران و
نیگه‌ران بووین. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته ده‌كه‌م
و خۆم به‌هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم.
کۆچکردوو (دکتۆرە نەمام غەفوری) لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرى
کۆیە بوو، پزیشکی نەشتەرگەر و بەڕێوەبەرى رێکخراوی جۆینت هێڵپ کوردستان بوو،
(دکتۆرە نەمام) لەمیانی کارە مرۆیی و خێرخوازییەکانیدا بۆ خزمەتکردنی خەڵکانی
لێقەوماو توشی نەخۆشی کۆرۆنا بوو، بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
جێگای (دکتۆرە نەمام) به‌هه‌شتی به‌رین بێت، خوای گەورە سه‌بوری و
دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران