حکومەتی سویسرا رێگە بە سەربازە ژنەکانی دەدات جلی ژێرەوەی ژنانە بپۆشن

جیهان 02/04/2021

Alternate Text

بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی ژنان لە سوپای سویسرا، بۆ یەکەمینجار حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا رێگە بە سەربازە ژنەکانی بدرێت جلی ژێرەوەی ژنانە بپۆشن، کە پێشتر تەنها دەیانتوانی جلی ژێرەوەی پیاوان لەبەر بکەن.

ماڵپەڕی "RT" رووسی بڵاویکردووەتەوە:" بە بڕیاری حکومەتی سویسرا ئیدی ژنانی نێو سوپای ئەو وڵاتە دەتوانن جلی ژێرەوی ژنانە لەبەر بکەن و دوو جۆر لە جلی ژێرەوەیان بۆ دابیندەکرێت، جۆرێکیان بۆ ئەو وەرزانەیە کە پلەکانی گەرما بەرز دەبن، جۆرەکەی دیکەشیان بۆ ئەو وەرزانەیە کە کەشوهەوا سارد دەبێت".

ماریان بیندەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی سویسرا رایگەیاندووە:" دابینکردنی جلوبەرگی ژێرەوەی گونجاو بۆ ژنان هانیان دەدات پەیوەندی بە سوپای وڵاتەکەوە بکەن ".

هاوکات، ڤیۆلا ئامهێرد، وەزیری بەرگری سویسرا پێشوازی لەو هەنگاوە کرد و ئاماژەی بەوەکرد :" پێویستە لایەنی گونجاوی جلوبەرگ باشتر بکرێت.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئەو وڵاتە ژنان تەنها ١٪ سوپای سویسرا پێکدەهێنن و بەرپرسانی وڵاتەکە دەیانەوێت تاکو ساڵی ٢٠٣٠ رێژەی ژنان لە سوپاکەیان بۆ ١٠٪ بەرزبکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا