لە یاری دوێنێی نێوان هەردوو
یانەی بۆتافۆگۆ و ترێزی لە خولی تۆپی پێی بەرازیلی، خێراترین بەرزکردنەوەی کارتی
سوور بەڕووی یاریزان لە مێژووی خولی تۆپی
پێی بەڕازیل تۆمارکرا.
لە خولەکی ٩ی یارییەکەدا
کایۆ وێڵکەر یاریزانی بۆتافۆگۆ بە توندی هێرشیکردەسەر یەکێک لە یاریزانەکانی ترێزی
و لە خولەکی ١٧ش ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سوری بەڕووی وێڵکەر بەرزکردەوە، بەوەش
بە خێراترین کارتی سور لە مێژووی خولی تۆپی پێی بەڕازیل هەژمار دەکرێت.
یارییەکە بە گۆڵێکی بێ
بەرامبەر لەبەرژەوەندی ترێزی کۆتاییهات.